"یاریزانه نوێیه‌كه‌ی یوڤێنتۆس له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی كریستیانۆی توڕه كرد"
یاریزانه نوێیه‌كه‌ی یوڤی له یه‌كه‌مین لێدوانی هه‌رای نایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دیان كۆلۆسێڤسكی ناوه‌راستكاری لاوی سویدی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو گه‌یشته شاری تۆرینۆ و واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی یوڤێنتۆس كرد، به گوێره‌ی میدیاكان له یه‌كه‌مین چاوپێكه‌وتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی توڕه كرد.
یوڤێنتۆس پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له تویته‌ری خۆی وێنه‌یه‌كی دیان كۆلۆسێڤسكی 19 ساڵانه‌ی یانه‌ی ئاتاڵانتای بڵاوكردۆته‌وه له‌كاتی ئه‌نجامدانی پشكنینینه پزیشكیه‌كان و به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز به‌رامبه‌ر 40 ملیۆن یۆرۆ.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، دیمانه‌یه‌كی كورتی یاریزانه نوێیه‌كه‌ی یوڤێنتۆسی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له نێوان مێسی و كریستیانۆ، یاریزانه‌كه‌ی بارسێلۆنا لیۆ مێسی به باشتر ده‌ستنیشان ده‌كات، ده‌شڵێت: زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ به پێشه‌وانی خۆم ده‌زانم، له نێوان دێل پیرۆ و تۆتی، پێموایه تۆتی باشتره.
دیانی سویدی كه به‌ره‌سه‌ن مه‌كدۆنیه به خواستن نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ پارما به‌ڕێكرد و چوار گۆڵ و 7 ئه‌سیستی كردووه، سه‌ره‌ڕای واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس به‌ڵام تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له پارما ده‌مێنێته‌وه و وه‌رزی داهاتووش یاری بۆ یوڤی ده‌كات.
