ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
ژماره‌یه‌كیش ره‌وانه‌ی بنكه‌یه‌كی نزیك به‌غدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی جێبه‌جێكاری هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بڕیاریداوه 60 راوێژكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا له زاری سیمۆن هۆفمان فه‌رمانده‌ی جێبه‌جێكاری هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌ڵمانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه و گرژییه‌كانى عێراق (كوژرانی قاسم سوله‌یمانی)، له ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانيان له عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، به‌شێك له‌و 30 راوێژكاره سه‌ربازییه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێن و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان ده‌نێردرێنه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی، كه به دووری 30 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری به‌غدای پایته‌خت.
سیمۆف هۆفمان ئاشكراشی كردووه، ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازییانه ده‌كه‌ن و پرۆسه‌كه‌ش ئێستا ده‌ستیپێكردووه.
سه‌رچاوه: TASS
ئ. م