لێكۆڵینه‌وه له تاقمی ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌كرێت كه سوله‌یمانی گه‌یانده به‌غدا
فڕۆكه‌كه له دیمه‌شقه‌وه هاتووه‌ته به‌غدا

K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق، لێكۆڵینه‌وه‌یان له تاقمی ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌ستپێكرد، كه قاسم سوله‌یمانییان له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاوه گه‌یاندووه‌ته‌وه به‌غدا.
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف، گوته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یان له تاقمی فڕۆكه‌كه ده‌ستپێكردووه، به‌و پێیه‌ی دوایی ئه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی له فڕۆكه‌كه دابه‌زیوه و له‌لایه‌ن ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس پێشوازی لێكراوه، ئینجا له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كراونه‌ته ئامانج.
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا، نیوه‌شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی 2 له‌سه‌ر 3ی 1ی 2020 له سه‌ر رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران.
ئ. م