ئێران پرسەی قاسم سولەیمانی لە سلێمانی راگەیاند
سەركونسوڵی ئێران راگەیەندراوێك بڵاو دەكاتەوە
K24 - سلێمانی
سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی كات و شوێنی پرسەی قاسم سولەیمانی لە شاری سلێمانی راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا مەھدی شوشتەری، سهركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی دەڵێت، رێوڕەسمی ماتهمینی قاسم سولەیمانی له رۆژی یهكشهممه بهرواری 5\1\2020 له كاتژمێر دوو تاكو چواری پاش نیوهڕۆ له بینای سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
پێشتر سوپای پاسداران ئاشكرای كردبوو كە رۆژی سێشەممە له شاری کرمان وهک شوێنی لهدایکبوونی، تهرمی قاسم سولەیمانی، فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران به خاکدهسپێردرێت.