كات و شوێنی بەخاكسپاردنی تەرمی قاسم سولەیمانی ئاشكرا كرا

لە شوێنی له‌ دایکبوونی بەخاكدەسپێردرێت

K24 - ھەولێر

سوپای پاسداران ورده‌کاری پێشوازی و به‌ڕێکردنی ته‌رمی‌ قاسم سولەیمانی بڵاو كردەوە و رایدەگەیەنێت، کە رۆژی سێشەممە تەرمەکەی لە شاری کرمان بەخاكدەسپێردرێت.

له‌ راگه‌یەندراوێکی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرای كرد، ته‌رمی قاسم سولەیمانی و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ شاری مه‌شهه‌د  به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه‌ش له‌ شاری تاران پێشوازی له‌ ته‌رمەكەی دەکرێت و رۆژی سێشه‌ممه‌ش له‌ شاری کرمان وه‌ک شوێنی له‌دایکبوونی، ته‌رمی قاسم سولەیمانی به‌ خاکده‌سپێردرێت.

قاسم سولەیمانی، فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بەرەبەیانی رۆژی ھەینی 3/1/2020 لەگەڵ ئەبومەھدی موھەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەك بەرپرس و چەكداری دیكەی ئێران و حەشد لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمەریكاوە لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كرانە ئامانج و كوژران.

ھ.م