سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر: تۆڵە لە ئەمەریکا دەکەینەوە
"پیلانگێڕییەکانی ئەمەریکا پووچەڵ دەکەینەوە"
K24 – ههولێر:
سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە لە ئەمەریکا دەکات.
نەسروڵا رەشنودی سەركونسوڵی ئێران لە ھەولێر ئەمڕۆ پرسەی بۆ قاسم سولەیمانی دانا و لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاند، خواستی تۆڵەكردنەوە خواستی ھەموو خەڵكی ئێرانە، خواستی جیھانی ئیسلام و بەرەی بەرگرییە.
راشیگەیاند، ھەر وەكو دەبینن لە رێورەسمی بەخاكسپاردنی سەردار قاسم سولەیمانی چ یەكدەنگی و شەپۆلێك دروستبووە، بێگومان ئەو تۆڵەیە دەكەینەوە كە لەكات و شوێنی خۆیدا دەبێ و بێگومان خوێنی ئەو شەھیدانە بێ وەڵام نابێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ھیوا بەخوا ھەوڵ دەدەین ئەو پیلانگێرییەی ئەمەریكا بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوچە دەستی پێكردووە پوچەڵ بکەینەوە، ئەوەی روونە بێگومان تۆڵەیان لە شوێن و كاتی خۆیدا دەكرێتەوە.