فازڵ میرانی: قاسم سولەیمانی رۆڵی لە تێکشکاندنی داعش هەبووە

شاندێکی پارتی بەشدارییان لە پرسەی قاسم سولەیمانی لە هەولێر کرد

K24 – هه‌ولێر:

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی لە پرسەی قاسم سولیمانی لە هەولێر کرد و رایگەیاند، هەوڵدەدەین عێراق نەبێتە مەیدانی جەنگی هەرێمی و نێودەوڵەتی.

فازڵ میرانی لەبارەی رۆلی قاسم سولەیمانی رایگەیاند، ئەو دۆستی عێراق  و دۆستی کورد بووە لە قۆناغە جیاجیاکان.

راشیگەیاند، قاسم سولەیمانی رۆلی باشی لە هاوکاریکردنی عێراق  و هەرێمی کوردستان لە جەنگی دژ بە داعش هەبووە.

لەبارەی دۆخی عێراقیش رایگەیاند، حکوومەتی عێراق دەبێت باشتر خوێندنەوە بۆ رەوشەکە بکات و ئاشتبوونەوەی سیاسی لەگەڵ خۆپیشاندەران و لایەنەکان ئەنجام بدات.