لاریجانی: ئەمەریكا ھەڵەیەكی گەورەی كرد

"دەبێت ئەمریكا ناوچەكە جێبھێڵێت"

K24 - ھەولێر

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمەریكا بە كوشتنی قاسم سولەیمانی ھەڵەیەكی گەورەی كرد و ئەمەریكییەكان دەبێ ناوچەكە بەجێبھێڵن.

ئەمڕۆ یەكشەممە عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی وڵاتەكەی رایگەیاند "كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە لایەن ئەمەریكا تاوانێكی ھاوشێوەی كودەتای 1953 و رووداوی خستنەخواری فڕۆكەی مەدەنی ئێران لە ساڵی 1988-ە".

 سەرۆكی پەرلەمانی ئێران راشیگەیاند: "ئەو سەرەڕۆیانەی ئەمەریكا ئەنجامێكی كارەساتباری بۆیان دەبێت، ھەر بۆیە دەبێ بەپەلە ئەمەریكییەكان ناوچەكە بەجێبھێڵن".

ھ.م