"ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیانی سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری هه‌یه بۆ عێراق"
ئارام باله‌ته‌یی: بڕیار بوو وه‌ك فراكسیۆنی پارتی به‌شدار بین به‌ڵام ده‌نگ نه‌ده‌ین
K24 - هه‌ولێر:
ئارام باله‌ته‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، تا كاتژمێر 10ی شه‌وی رابردووش بڕیاربوو به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام ده‌نگ به یاسای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌ده‌ن.
ئارام باله‌ته‌یی راشیگه‌یاند، دوای كۆبوونه‌وه و راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه، دواجار گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاشكراشیكرد، كه فراكسیۆنه سووننه‌كانیش قسه‌یان كردووه و پێیانڕاگه‌یاندوون كه هاوشێوه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌شداری ناكه‌ن.
ئارام باله‌ته‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر ناوماڵی شیعه كۆك و یه‌كده‌نگ بن له‌سه‌ر پرسی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ده‌توانن رێژه‌ی یاسایی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێكبهێنن و یاساكه‌ش تێپه‌ڕێنن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه زۆرێك له فراكسیۆنه شیعییه‌كان پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه.
ئارام باله‌ته‌یی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی و ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق دا نییه، چونكه به‌غدا له‌رووی پێداویستی سه‌ربازی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ته‌نانه‌ت سیاسی و ئابوورییه‌وه پێویستی به واشنتن هه‌یه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و كاره زیانی ئابووری به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
ئ. م