پیاوێك له ماڵی نانسی عه‌جره‌م كوژرا
دره‌نگانی شه‌و بووه

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی ئاشكرای ده‌كات، شه‌وی رابردوو، كه‌سێك به مه‌به‌ستی دزیكردن چووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی نانسی عه‌جره‌م و ویستوویه‌تی بچێته ژووری كچه‌كان، به‌ڵام هاوسه‌ری نانسی عه‌جره‌م ته‌قه‌ی لێكردووه و پیاوه‌كه‌ی كوشتووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "الاخباریه"ی لوبنانی، دره‌نگانی شه‌و كه‌سێك به ده‌مانچه چووه‌ته ماڵه‌كه‌ی نانسی و توانیویه‌تی 3 پاسه‌وانی تایبه‌تی ماڵه‌كه‌ی نانسی دووربخاته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، دزه‌كه به ده‌مانچه‌كه‌وه ویستوویه‌تی بچێته ژووری كچه‌كانی و ئه‌گه‌رچی هاوسه‌ره‌كه‌ی نانسی ویستوویه‌تی به پاره دزه‌كه رازی بكات و بڕوات، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام بووه له چوونی بۆ ژووری كچه‌كانی.
دواتریش هاوسه‌ری نانسی ته‌قه‌ی لێكردووه و دزه‌كه‌ی كوشتووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ئێستا لێكۆڵینه‌وه له هاوسه‌ری نانسی ده‌ستپێكردووه و به گوێره‌ی یاساش به‌رگری له خۆی كردووه.
ئاژانسی نیشتمانی بۆ راگه‌یاندن ناسنامه‌ی دزه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه، كه به ده‌موچاوی داپۆشراو به شه‌و چووه‌ته ماڵه‌كه، دزه‌كه كه‌سێكی سوورییه و له‌دایكبووی ساڵی 1989یه.
ماڵه‌كه‌ی نانسی عه‌جره‌م له یه‌كێك له ڤێلاكانی "نیو سهیله كسروان"ی پارێزگای جه‌به‌له و ئێستاش پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)