راوێژکاری خامنەیی باس لە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئەمەریکا دەکات

پەیامێک بۆ ئەمەریکا دەنێرێت

K24 – هه‌ولێر:

راوێژکاری خامنەیی رایگەیاند، ئەوان شەڕ ناکەن و بەدوای شەڕدا ناگەڕێن، بەڵام وەڵامیان بۆ ئەمەریکا دەبێت.

دەشڵێت، وەڵامەکان سەربازیی دەبێت و ئامانجەکانیشمان هەر سەربازیی دەبن. هەروەها بەهەمان ئاستی کوشتنی قاسم سولەیمانی دەبێت.

ئاماژە بەوەشکرد، ئەمەریکا شەڕەکەی دەستپێکردووە و دەبێت چاوەڕێی ئەنجامەکەشی بکات.

پێشتر میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویانکردبووەوە، ئەمەریکا لە رێگای وڵاتی سویسڕا، داوای لە ئێران کردووە، تۆڵەکردنەوەکەی بە هەمان ئاستی کوشتنی قاسم سولەیمانی بێت.

H.J