كوردستان24 ره‌شنووسی پڕۆژه بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
به واژووی 170 نوێنه‌ر
K24 – هه‌ولێر:
به واژووی 170 نوێنه‌ر، ره‌شنووسی پڕۆژه بڕیارێك ئاماده‌كراوه بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق.
پوخته‌ی ده‌قی پڕۆژه‌كه
وه‌ك ئه‌ركی نیشتمانی و چاودێری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق ده‌كات و له سۆنگه‌ی مكوڕبوون له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی عێراق و سه‌روه‌ری و به گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌ستوور پێی داوین بڕیارماندا به:
1- پابه‌ندبوونی حكومه‌تی عێراق به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داواكاری یارمه‌تی له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و كۆتایهێنان به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازی و جه‌نگییه‌كان له عێراق.
2- له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێویسته كار بكات بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له سه‌ر خاكی عێراق و رێگرتن لێیان له به‌كارهێنانی ئاو و خاك و ئاسمانی عێراق بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت و ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی (...) و پابه‌ندكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی هێزیان هێناوه‌ته‌وه به‌وه‌ی هیچ هه‌رێمێكی عێراق وه‌ك سه‌كۆی هێرشكردنه سه‌ر هیچ وڵاتێكی دیكه به‌كارنه‌هێنن.
3- پێویسته حكومه‌تی عێراق له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه رووبكاته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و سكاڵا له دژی ئه‌مه‌ریكا تۆمار بكات به هۆی ئه‌نجامدانی پێشێلكاری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشه‌كه‌ی.
4- پێویسته حكومه‌تی عێراق رێككاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكرێت بۆ زانینی ورده‌كاری بۆردومانی ئه‌مه‌ریكا و ئاگاداركردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به ئه‌نجامه‌كانی له ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره.
5- دوای ده‌نگدان له‌سه‌ری، ئه‌م بڕیاره ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
