"یه‌كه‌مجاره ریال مه‌درید له مێژوویدا خاوه‌نی ئه‌م ریكۆرده بێت"
"ریال مه‌درید خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی به‌رگرییه له مێژووی لالیگادا"
یانه‌ی ریال مه‌درید قۆناخی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگای به ریكۆردێكی مێژوویی تێپه‌ڕ كرد و بووه خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی به‌رگری له مێژووی لالیگا.
ریال مه‌درید دوایین یاری له لالیگا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له دژی خیتافی هاوشاری تێپه‌ڕ كرد، به‌مه‌ش كۆتایی به یارییه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌م هێنا.
ریال مه‌درید له كۆی 19 یاری قۆناخی یه‌كه‌م له 10 تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی هێشتۆته‌وه و ته‌نیا 12 گۆڵی لێكراوه، به‌مه‌ش ریال مه‌درید له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زینه‌دین زێدان یه‌كه‌مجاره ئه‌م ریكۆرده له لالیگا تۆمار ده‌كات و ده‌بێته خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی به‌رگری له مێژووی خوله‌كه.
ریال مه‌درید خراپترین وه‌رزی له 1998 ـ 1999 تێپه‌ڕ كرد، كاتێك ته‌نیا له قۆناخی یه‌كه‌می لالیگا 30 گۆڵی لێكرا، له به‌رامبه‌ردا ته‌نیا 29 گۆڵی كرد، له ته‌واوی وه‌رزه‌كه 62 گۆڵی لێكرا و ئه‌وكات بارسێلۆنا بووه پاڵه‌وانی لالیگا.
