به وێنه.. ئه‌م یاریزانه بۆته هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا
ئه‌م یاریزانه خه‌ریكه مێسی و كریستیانۆ له ته‌ختی پادشایه‌تی گۆڵكارانی ئه‌ورووپا دێنێته خواره‌وه
چیرۆ ئێمۆبلی هێرشبه‌ری یانه‌ی لازیۆ له ئێستاوه له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی تایبه‌ت به باشترین گۆڵكاری ئه‌ورووپا كێبڕكێیه‌كی گه‌وره له دژی مێسی، لیڤاندۆڤسكی، كه‌ریم بێنزێما و كریستیانۆ ده‌ستپێكردووه.
چیرۆ ئیمۆبلی ته‌مه‌ن 29 ساڵی یانه‌ی لازیۆ ئه‌م وه‌رزه له كۆی 17 یاری 19 گۆڵی له سێریا ئه‌ی كردووه و پێشه‌نگی گۆڵكارانی وڵاته‌كه‌ی گرتووه.
به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێمۆبلی، له بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیاش لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی به 19 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه، هه‌روه‌ها تیمۆ ڤێرنێری هێرشبه‌ری لایپزیگ 18 گۆڵی كردووه و له نێو ركابه‌رانی گۆڵكارانی خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپایه.
هه‌ریه‌كه له لیۆنێل مێسی كه به 13 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه، كه‌ریم بێنزێماش به 12 گۆڵ له پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی لالیگا دێت ركابه‌ری له‌سه‌ر گۆڵكارانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن.
له خولی پله‌یه‌كی فره‌نساش ویسام بن یه‌دیر به 13 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی گرتووه و پێش هه‌ریه‌ك له كلیان مباپێ و ماورۆ ئیكاردی و نێیمار دا سیلڤا كه‌وتۆته‌وه.
چیرۆ ئیمۆبلی ئه‌گه‌ر به‌م ئاسته‌ی به‌رده‌وام بێت ده‌توانێت بۆ یه‌كه‌مجار ببێته خاوه‌نی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرین و ئه‌م نازناوه له چنگی كریستیانۆ و مێسی ده‌ربێنێت كه له ماوه‌ی 13 ساڵی رابردوو 10 جار ئه‌م خه‌ڵاته بۆ كریس و لیۆ بووه.
