ھاتووچۆی ھەولێر ھۆشداری دەداتە شوفێران
شوفێران ئاگادار دەكرێنەوە
K24 - ھەولێر
ھاتووچۆی ھەولێر، شوفێران ئاگادار دەكاتەوە كە رێگای دەربەندی گۆمەسپان - سەفین ھیران، بەھۆی بەفر بارینەوە مەترسیدار بووە، داوا دەكات بەو رێگایەدا ھاتووچۆ نەكەن.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ھاتووە: "ئاگاداری سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیان دەکەینەوە، رێگای دەربەندی گۆمەسپان سەفین هیران، بەهۆی دابارینی بەفری زۆرە و گیراوە و بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماش بۆ ژێر سفر بەفرەکە لەسەر رێگاکە رەق بووە و مەترسیدار بووە، بۆیە داوا لەهەموو لایەک دەکەین، کە ئەم رێگایە بەکارنەهێنن و رێگای هیران شەقڵاوە لە جیاتی ئەو رێگایە بەکاربێنن".
ھ.م