فه‌رمانده نوێیه‌كه‌ی فه‌یله‌قی قودس هه‌ڕه‌شه ده‌كات
قائانی: ته‌نها به‌م كاره سه‌بووریمان دێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی ئێران كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/1/2020 بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانداری نوێی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، به‌ڵێنی شه‌ڕكردنی داوه تا به یه‌كجاریی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌رده‌كه‌ن.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران و ئاژانسی رۆیته‌رز لێدوانێكی قائانییان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له پێشوازی ته‌رمی سوله‌یمانی له تاران قسه‌یكردووه و گوتوویه‌تی: "به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌هه‌مان هێزه‌وه به‌رده‌وام بین له كاروانه‌كه‌ی سوله‌یمانی، ئه‌وه‌شی سه‌بووریمان پێده‌به‌خشێت ته‌نها ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه له ناوچه‌كه".
قسه‌كانی قائانی دوای چه‌ند رۆژێكه له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند هاوه‌ڵێكیان له ده‌وربه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكاوه.