ترەمپ و جۆنسن باسی رەوشی عێراق دوای كوژرانی سولەیمانی دەكەن
جەخت لە ھەماھەنگی بۆ كێشەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەكەنەوە
K24 - ھەولێر
سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆ وەزیرانی بەریتانیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا باس كوژرانی قاسم سولەیمانی و بارودۆخی ئێستای عێراق دەكەن.
كۆشكی سپی ئاشكرای كرد، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ بۆرس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كردووه ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و كاردانه‌وه‌كانی ئێران به‌رامبه‌ر به كوشتنی قاسم سوله‌یمانی.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی دا هاتووه، هه‌ردوو سه‌ركرده دووپاتیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرده‌وه.
ھ.م