كۆنگرێس هه‌وڵی به‌ستنه‌وه‌ی ده‌ست و پێی تره‌مپ ده‌دات
به‌شێكی كۆنگرێسمانه‌كان هه‌ست به مه‌ترسی گه‌وره ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/1/2020، نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "كۆنگرێس ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی جوڵه‌ی سه‌ربازیی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ به‌رامبه‌ر ئێران سنووردار بكات".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، پیلۆسی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كه‌ی كۆنگرێس به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كه هاوشێوه‌ی ئه‌و بڕیاره‌یه كه سیناتۆر تیم كین له ئه‌نجوومه‌نی پیران پێشكه‌شی كرد، بڕیاره‌كه‌ش ته‌ئكید له به‌رپرسیارێتی و سه‌رپه‌رشتیارێتی كۆنگرێس ده‌كاته‌وه كه سه‌رده‌مێكه هه‌یه‌تی".
پیلۆسی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه به رووداوێك ناوبرد كه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه و گرژیی مه‌ترسیدار و توندوتیژیی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێسیش پیلۆسی گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا و جیهان ناتوانن ئه‌و گرژیانه له خۆبگرن كه ده‌گاته پله‌یه‌ك دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌ربچێت و بۆیان نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه".
ئه‌و به‌یاننامه‌ی پیلۆسی له كاتێكدایه دوو یاسادانه‌رانی دیموكراته‌كانی كۆنگرێس رۆژی یه‌كشه‌ممه رایانگه‌یاند: "پرۆژه بڕیارێك ده‌ده‌نه كۆنگرێس بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست و پێی سه‌رۆك تره‌مپ ببه‌ستێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كه رێگه‌ی نادات تاكلایه‌نه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و شه‌ڕی ئێران بكات".
له كاتی كوشتنی سوله‌یمانی و یاوه‌رانیشی، ئه‌ندامه دیموكراته‌كانی كۆنگرێس و پیلۆسی و جاك شۆمه‌ر سه‌رۆكی كه‌مینه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی پیران رایانگه‌یاند: "سه‌رۆك تره‌مپ پێشتر كۆنگرێسی له فه‌رمانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه".