هاوكاری دارایی بەسەر وارسی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش دابەش دەكرێت
حكومەتی ھەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕیووە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات، دەست دەكرێت بە دابەشكردنی ھاوكاری دارایی بەسەر وارسی شەھیدانی شەڕی داعش.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە: "ئه‌مڕۆ 6/1/2020 به سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی دەستەی ئه‌ركان و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و لیواكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تیپشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی خه‌رجكردنی هاوكاریی خێزانی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش به‌ڕێوه‌چوو.
ئەوە خراوەتەروو: "له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌ربڕیوه‌و پاره‌كه ئاماده‌یه بۆ دابه‌شكردن، هه‌روها تیشكی خسته سه‌ر چۆنیه‌تی و بڕی خه‌رجكردنی ئه‌و هاوكاریه بۆ شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی داعش كه بۆ خێزانی هه‌ر شه‌هیدێك پێنج ملیۆن دیناره".
ھ.م