دڵی ئێرانییەکان بەکوشتنی ترەمپیش ئاو ناخواتەوە

ئێران چۆن قەرەبووی کوشتنی قاسم سولەیمانی دەکاتەوە؟

K24 – هه‌ولێر:

ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان گووتی، کۆماری ئیسلامی ئێران کوشتنی ترەمپیش بە تۆڵە نازانێت، بەڵکو دەبێت ئەمەریکا لە ناوچەکە بکرێتە دەرەوە.

حاجی زادە دەشڵێت: "تۆڵەی قاسم سولەیمانی بە ئاراستەکردنی چوار مووشەک بۆ بنکەیەکی ئەمەریکا کۆتایی نایەت، بە کوشتنی ترەمپیش کۆتایی نایەت".

دووپاتیدەکاتەوە: "تاکە شت کە بتوانێت قەربووی خوێنی قاسم سولەیمانی بکات، تێکشکانی ئەمەریکایە لە ناوچەکە".

بەرپرسانی باڵای ئێران بەردەوام هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئەمەریکا دەکەن، بەڵام بۆ تۆڵەکردنەوەکە وەک خۆیان دەڵێن، پەلە ناکەن و لە کات و شوێنی گونجاو ئەو کارە دەکەن.

Mehr news agency

H.J