سەرۆکی رووسیا و راوێژکاری ئەڵمانیا کۆدەبنەوە
باس لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن
K24 – ههولێر:
بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا و ئانگێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لە مۆسکۆ، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی کۆببنەوە.
لەدوای کوژرانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس تەواوی سەرکردەکانی جیهان داوای دانبەخۆداگرتن لە ئەمریکا و ئێران دەکەن و کۆبوونەوەی پوتن و مێرکڵیش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیانە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پێشتریش، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردبووەوە و داوای هێورکردنەوەی دۆخەکەیان کردبوو.
DW