بارسێلۆنا به‌ مه‌رجه‌كه‌ی ئارتورۆ ڤیدال رازیبوو

بارسێلۆنا چاره‌نووسی ڤیدالی یه‌كلایی كرده‌ه‌وه‌

ئارتۆرۆ ڤیدال ناوەڕاستکاری چیللی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە یانەکەی دەمێنێتەوە و مه‌رجه‌كه‌شی قبوڵ كرا.

پێشکۆتایی هاتنی ساڵی 2019  چەندین دەنگۆی بەهێز هەبوو ئارتۆرۆ ڤیدال بە هۆی یەدەگ بوونی بریاریداوە کە یانەکەی جێبێڵێت و چەندین سەرچاوەش ئاشکرایان کردبوو کە ئینتەرمیلان و یۆڤێنتوس رکابەری گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەکەن، بەڵام لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ هەموو شتێک پێچەوانە بووەتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە بەرپرسانی بارسێلۆنا دوای یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل کە یاریزانە چیللییه‌كه‌ یەکێک لە گۆڵەکانی یانەکەی کرد، بەو یاریزانەیان راگەیاندووە کە ئامادەنین دەستبەرداری ببن و به‌ مەرجەکانیشی رازین، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ڤیدال کە مەرجی ئەوەی هەیە زیاتر لە پێکهاتەی سەرەکی یاری بکات لە یانەکەی بمێنێتەوە.

ئارتورۆ ڤیدالی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له‌ هاوینی 2018 له‌ یانه‌ی بایرن میونشن به‌ به‌های 35 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ كۆی 73 یاری 9 گۆڵ و 8 ئاسیستی كردووه‌ و له‌ هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا كۆتایی دێت.