زانیاری نوێ له باره‌ی چیرۆكی راكردنی كارلۆس غوسن له ژاپۆن بڵاوده‌بێته‌وه
رۆژنامه‌كانی ژاپۆن زانیاری نوێیان بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆن زانیاری نوێیان له باره‌ی راكردنی به‌ڕێوبه‌ری پێشووی گرووپی كۆمپانیاكانی "رینۆ- نیسان"، كارلۆس غوسن بڵاوكرده‌وه.
رۆژنامه‌ی "یومیوری چیمبون"ی ژاپۆنی بڵاویكرده‌وه، رۆژی (29ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، "غوسن" به شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی خێرا له "تۆكیۆ"ی پایته‌خته‌وه گه‌یشتووه‌ته شاری "ئۆساكا" له خۆرئاوای وڵات.
راشیگه‌یاند، چه‌ند كه‌سێك یاوه‌ری ئه‌و هه‌ڵاتووه بوونه و له رێی كامێراكانی چاودێرییه‌وه ده‌ركه‌وتوون و پۆلیس به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دوای گه‌یشتنی بۆ "ئۆساكا"، هه‌ڵاتووه‌كه به تاكسییه‌ك چووه‌ته میوانخانه‌یه‌كی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی "كانسا"ی نێوده‌وڵه‌تی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "فرانس پرێس" بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی چاودێری "غوسن"یان كردووه، وایان زانیوه له لایه‌ن كۆمپانیای "نیسان"ه‌وه راسپێردراوون بۆ ئه‌و ئه‌ركه و زۆر گوێیان به ئه‌ركه‌كه‌یان نه‌داوه، بۆیه "غوسن" توانیویه‌تی به ته‌نیا له ماڵ بێته ده‌ره‌وه و ده‌رفه‌تی راكردن بدۆزێته‌وه.
"كارلۆس غوسن" شه‌وی (29ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسمێبه‌ری 2019) ژاپۆنی به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵ به‌جێهێشت و رۆژی دواتریش به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت خۆی گه‌یانده‌وه به‌یروت.
ناوبراو خاوه‌نی پاسه‌پۆرتی به‌رازیلی و فه‌ره‌نسی و لوبنانیه.