"دوای دابرانێكی زۆر دهگهڕێتهوه پرێمهرلیگ"
"به گهنجی پرێمهرلیگی جێهێشت و به پیری دهگهڕێتهوه"
ئێمانوێل ئادێبایۆر هێرشبەری تۆنگۆیی تهمهن 35 ساڵ نزیکە لەوەی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگی ئینگڵاند.
رۆژنامەی سەنی بریتانی بڵاویکردووە دوای ئەوەی وێسلی هێرشبەری یانەی ئاستۆن ڤیلا دەرکەوت بە هۆی پێکان تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت یاری بکاتەوە، بەرپرسانی ئەم یانەیە پەیوەندیان بە ئادێبایۆر هێرشبەری پێشووی یانەکانی ئارسێناڵ و تۆتێنهام کردووە و داوایان لێکردووە بۆ قۆناخی دووەمی پرێمەرلیگ یارییان بۆ بکات، هەربۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە تۆنگۆییە جارێکی دیکە دوای سێ ساڵ جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بریتانیا.
ئادێبایۆر لە ساڵی 2016 پرێمەرلیگی جێهێشت و لەو ماوەیەدا یاری بۆ یانەکانی ئیستانبۆل باشاک شاهیر و کایسەری سپۆرتی تورکی کردووە و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ کایسەری سپۆرت، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێ نەکردەوە و ئێستاش سەربەستە لە هەڵبژاردنی یانەیەکی دیکە.
