جهمال كۆچهر: بڕیاری دهركردنی هێزه بیانییهكان سهركهوتنی پێشوهختی ههندێك لایهنه
له حهوت رۆژدا لێكۆڵینهوه دهكرێت
K24 – ههولێر:
جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق پێی وایە بڕیاری دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، سەرکەوتنی پێشوەختەی ھەندێک گروپی سەر بە حەشدی شەعبیە و بڕیارەکە ناتوانێت ئەو ھێزانە لە خاکی عێراق دەربکات، پەرلەمانتارێكی خولی پێشووش دەڵێت: داعش خەریکی خۆ رێکخستنەوەیە، بۆیە عێراق پێویستی بە ئەمریکایە و ئەو ھێزانە بە ئاسانی ناچنە دەرەوە.
بريارى دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، تەواوی ھاوکاری و ئۆپەراسیۆنەکانی ھاوپەیمانی دژی داعش لەو وڵاتە رادەگرێت، ناتوانن ئاو و ئاسمان و خاکی عێراق بەکار بھێنن، عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا دژی ئەمریکا تۆمار دەکات، حکوومەتی عێراق پابەندکراوە لە ماوەی ٧ رۆژ لێکۆڵینەوەی تەواو لە بۆردومانەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی بکات.