ناتۆ: راهێنانمان به هێزه عێراقییه‌كان راگرتووه
دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سکرتیری گشتی ناتۆ، ینس ستۆلتنبرگ دووپاتیكرده‌وه، په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی مه‌شق و راهێنانیان به هێزه عێراقییه‌كان راگرتووه.
ئه‌مڕۆ وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ كۆبوونه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، سکرتیری گشتی ناتۆ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، لەم قۆناغە راهێنانەکانمان هەڵپەساردووە.
گوتیشی: ئێمە هەموو ئامادەکارییەک بۆ پاراستنی خەڵکەکەی خۆمان دەکەین، لە پەیوەندی نزیکین لەگەڵ دەسەڵاتدرانی عێراق، ئەگەر بارودۆخ ئاسایی بوویەوە، درێژە بە راهێنانەکانمان دەدەینەوە.