فه‌ره‌نسا: ته‌نیا داعش له تێكچوونی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سوودمه‌ند ده‌بێت
داوا له ماكرۆن و مێركڵ و جۆنسۆن ده‌كات كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
برونۆ لێمایر وەزیری دارایی فەرەنسا رایگەیاند، تاکە لایەن لە تێکچوونی بارودۆخی رۆژھەڵاتی ناوەراست سودمەند دەبێت داعشە.
وەزیری دارایی فەرەنسا داوا لە ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دەکات، کار بۆ ھێورکردنەوەی دۆخی رۆژھەڵاتی ناوەراست بکەن و دەڵێت: ناسەقامگیرییەکان ھەرەشەی تیرۆر لە سەر ئەوروپا زیاد دەکات.
H.B