فه‌ره‌نسا: ته‌نیا داعش له‌ تێكچوونی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سوودمه‌ند ده‌بێت

داوا له‌ ماكرۆن و مێركڵ و جۆنسۆن ده‌كات كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ بكه‌ن

K24- هه‌ولێر:

برونۆ لێمایر وەزیری دارایی فەرەنسا رایگەیاند، تاکە لایەن لە تێکچوونی بارودۆخی رۆژھەڵاتی ناوەراست سودمە‌ند دەبێت داعشە.

وەزیری دارایی فەرەنسا داوا لە ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دەکات، کار بۆ ھێورکردنەوەی دۆخی رۆژھەڵاتی ناوەراست بکەن و دەڵێت:  ناسەقامگیرییەکان ھەرەشەی تیرۆر لە سەر ئەوروپا زیاد دەکات.

H.B