په‌رله‌مان تاوتوێی دۆخی ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كات
پێداچوونه‌وه بۆ كاری ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
راپۆرتێك لە بارەی کەموکوڕی و گەندەڵی خاڵە سنووریەکان لە پەرلەمانەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نێردراوە و بریارە بە بەشداری 4 وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان لەسەر دۆخی خاڵە سنوریەکان کۆببێتەوە.
وه‌یسی سه‌عید، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستپاكیش له په‌رله‌مانی كوردستان ناوه‌ڕۆكی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: ناوەرۆکی راپۆرتەکەش پێك دێت لە کەموکورتی، گەندەڵی، وەرگرتی پارە و دیارنەمانی داهاتی خاڵە سنووریەکان و هێنانی خۆراكی ماوەبەسەرچوو .
عه‌لی حه‌مه ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆرانیش ده‌ڵێت: ئیرادە هەبێت کۆنترۆڵی خاڵە سنووریەکان پێوستی بە یاسا نیە، قەبارەی گەندەڵیەکانی خاڵە سنووریەکانيش ئاشكرا ده‌كات، كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، نزیکەی 50 ملیۆن دۆلارە.
H.B