ئاواره‌كانی شنگال نیگه‌رانی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ن

مه‌حما خه‌لیل: هه‌ره‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر شنگال هه‌یه‌

K24 – شنگال:

به‌ هۆی رووداوه‌ خێراكان و بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، چاودێران دەڵێن: دۆخی عێراق كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌ پێكهاته‌كان كردووه‌ و وایكردووه‌، كه‌ ئه‌وان ترسیان له‌ داهاتوویان هه‌بێت.

ئێزدییه‌كانی شنگال ده‌ڵێن: ئه‌وان به‌رگه‌ی هیچ شه‌ڕێكی تر ناگرن و له‌ دۆخه‌كه‌ش بێ ئومێدن.

له‌و باره‌یه‌وه‌، مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی شنگال له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، خه‌ڵكی شنگال وه‌ك ئیداره‌ و وه‌ك میله‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و میلیشیانه‌ی روویان له‌ شنگال كرد و ئه‌و هێزه‌ ناشه‌رعیانه‌ی له‌ شنگالن وه‌ك په‌كه‌كه‌ و ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، یان توركیا و ئێران، یاخود له‌ نێوان عێراق و سووریا و نێوان ئه‌و هێزانه‌ چۆن مه‌ترسیان نابێت، مه‌ترسی هه‌ره‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر شنگاله‌.