روونکردنەوەیەك لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
هەواڵێکی ناڕاستی (کیهان)ی ئێرانی ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی هه‌واڵێكی (كیهان)ی ئێرانی بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌واڵه‌كه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت داوا له به‌رپرسانی رۆژنامه ئێرانییه‌كه ده‌كات روونكردنه‌وه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه چه‌واشه‌كارانه‌یه بدات، كه له باره‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
روونکردنەوەیە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەربارەی هەواڵێکی ناڕاستی (کیهان)ی ئێرانی :
هەواڵەکەی (کیهان) هیچ بنەمایەکی راستی نیییە
رۆژنامەی (کیهان)ی ئێرانی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە گوایا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆ‌مپێیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە لە هاوکاریکردنی لە ”پرسی تیرۆرکردنی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی“ .
ئەم هەواڵە هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە. جێی داخیشە هەندێک میدیا هەواڵی چەواشەکارانەی لەو چەشنە بڵاودەکەنەوە. بە پێچەوانەوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە دەربڕیوە و جەختیشی لە هێورکردنەوەی دۆخەکە کردووەتەوە و تەنیا باسی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کراوە و بە هیچ شێوەیەک باسی ئەو بابەتە نەکراوە کە رۆژنامەی (کیهان) بڵاوی کردووەتەوە.
داواش لە بەرپرسانی ئەو رۆژنامەیە دەکەین روونکردنەوە بدەن لە سەر بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە چەواشەکارانەیە.
نووسینگەی راگەیاندنی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/1/6