مارك ئیسپه‌ر به‌دووری نازانێت ناوه‌نده كولتوورییه‌كانی ئێران بۆردومان بكه‌ن
تاوانی جه‌نگه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مارك ئیسپه‌ر، رایگه‌یاند، دوور نییه ناوه‌نده كولتوورییه‌كانی ئێران بكه‌ینه ئامانج و بۆردومانیان بكه‌ین.
گوتیشی: ئه‌وه رێساكانی شه‌ڕی سه‌ربازییه و جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندبوو، (52) ناوه‌ندی ئێرانی كه به‌شێكیان ناوه‌ندی كولتوورین و بایه‌خێكی گه‌وره‌یان بۆ كولتووری ئێران هه‌یه ده‌كه‌ینه ئامانج، ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی.
به گوێره‌ی بنه‌ما و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی، بۆردومانكردنی ناوه‌نده كولتوورییه‌كان و زیان پێگه‌یاندنیان به تاوانی شه‌ڕ هه‌ژمار ده‌كرێت.