ئه‌مه‌ریكا داوای پشتیوانی زیاتر له ناتۆ ده‌كات
دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵدایه له لایه‌ن وڵاتانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ) پشتیوانی له جموجووڵه‌كانی له عێراق بكرێت.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "تاس"ی رووسی له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی له "برۆكسل" بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیكردووه به هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ بۆ ئه‌وه‌ی له عێراق و سووریا به تایبه‌تی دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی پشتیوانی زیاتری هه‌وڵه‌كانی بكه‌ن.
دوێنێ وڵاتانی ناتۆ له "برۆكسل" بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوونه‌وه، كه رۆژی هه‌ینی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرایه ئامانج.