"ئێران دوای بەخاكسپاردنی سولەیمانی تۆڵە دەكاتەوە"
ئەمەریكا لە مووشەكە بالستییەكانی ئێران نیگەرانە
K24 - ھەولێر
بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، ئێران لە 36 كاتژمێری داھاتوودا ھەوڵ بۆ تۆڵەكردنەوە دەدات.
كەناڵی سی بی ئێسی ئەمەریكا لەسەر زاری بەرپرسێك لە وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەی رایگەیاندووە "دوای بەخاكسپاردنی تەرمی قاسم سولەیمانی ئێران ھەوڵ بۆ تۆڵەكردنەوە دەدات".
ئەو بەرپرسەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەشکردووە "واشنتن لە مووشەكە بالستییەكانی ئێران نیگەرانە، بەڵام تاكوو ئێستا جوڵەیان بەو مووشەكانە نەكردووە، لەگەڵ ئەوەش ئەگەری ئەوە ھەیە كە لە 24 تا 36 كاتژمێری داھاتوودا بەرێژەیەكی زۆر بتەقێندرێن".
گوتیشی: "ئەمەریكا دەبێ لە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن چاودێری جوڵەی سەربازی گرووپەكانی نزیك لە ئێران بکات".