سوپای ئەمەریکا نمایشی فڕۆکەی ئێف- 35 دەکات
ئامادەن بۆ جەنگ
K24 – ههولێر:
سوپای ئەمەریکا نمایشێکی سەربازی بە 52 فڕۆکەی ئێف-35 ئەی کرد کە بەهاکەیان چوار ملیار و 200 ملیۆن دۆلارە.
نمایشەکە لە بنکەی سەربازیی ئەمەریکا لە ویلایەتی یوتا ئەنجامدرا و لە کاتێکدایە، ئەمەریکا و ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر یەکتر دەکەن.
لە دوای نمایشکە، بنکە ئاسمانییەکەی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا نووسیویەتی: "فڕۆکەکانمان ئامادەی فڕینن، ئامادەی جەنگن، ئامادەی بردنەوەن".
فڕۆکەی ئێف 35
فڕۆکەکە سێ جۆری هەیە کە نرخەکەیان لە نێوان 89 ملیۆن دۆلار بۆ 107 ملیۆن دۆلارە.
خێرایی ئێف- 35 هەزار و 200 میلە لە هەر کاتژمێرێکدا، یەکەم فڕۆکەی جەنگی سوپەر سۆنیکە و رادارەکان توانای دەستنیشانکردنی شوێنەکەیان نییە.
دەتوانێت مووشەکی ئاسمانیی و ئاسمانی بۆ زەوی هەڵبگرێت. هەروەها دەتوانێت، شەش بۆمبی 910 کیلۆگرامی لەگەڵ خۆی هەڵبگرێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)