وەزارەتی پەروەردە رێنمایی بەپەلە لەبارەی ئەنفلوەنزای وەرزیی بڵاودەکاتەوە

چەند رێنماییەکی بەپەلە لە وەزارەتی پەروەردەوە

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایی بەپەلە بۆ قوتابخانەکان لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلوەنزای وەرزی H1N1 بڵاودەکاتەوە.

بەگوێرەی ئەو رێنمایانەی وەزارەت بڵاویکردوونەتەوە، نیشانەکانی ئەنفلوەنزاکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، هاتنی ئاو لە لووت، کۆکە و سەرئێشە و ئازاری ماسوولکە و جوومگەکان.

وەزارەت رێنمایی قوتابخانەکان دەکات، ئەگەر قوتابییەکە ئەم حاڵەتانەی هەبوو، دەبێت پشوو وەربگرێت و چارەسەری پزیشکی وەربگرێت و دواتر بێتەوە قوتابخانە.

لە نووسراوێکی وەزارەت، رێنمایی قوتابیان بۆ چۆنیەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە کراوە.