ئەمەریکا ڤیزای بە جەواد زەریف نەدا

پێنچشەممە لە نیویۆرک کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمەریکا ڤیزا بە وەزیری دەرەوەی ئێران نادات، بۆ ئەوەی لە نیویۆرک بەشداری کۆبوونەوەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات.

گۆڤاری فۆرن پۆلسی ئەمەریکی بڵاویکردەوە کە واشنتن ڤیزای بە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران نەداوە، بۆ ئەوەی لە نیویۆرک بەشداری لە كۆبوونەویەكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی  سەبارەت بە ئاسایشی جیھانی بكات.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆببێتەوە و ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەیە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندی قودسی ئێرانی لەلایەن ئەمەریکاوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، عێراق داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، سەرکۆنەی بۆردوومانەکەی ئەمەریکا بکات.

محەمەد حسێن بەحرلعلوم نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان، داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، سەرکۆنەی بۆردوومانەکەی ئەمەریکا بکات و بە کوشتن لە دەرەوەی یاسای ناویببات.

H.J