شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

كەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، سبەی چوارشەممە لە كاتەكانی نیوەڕۆ كاریگەری شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ناوچەكە دەكات، بارانبارین بە ئاستی جیاجیا لە سەنتەری پارێزگاكان دەبارێت، ئاستی بارانبارین لە سەرووی 20 ملم دەبێت و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

كەشناسی راشیگەیاندووە، لە سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و دھۆك و ھەڵەبجە ئەگەری بەفربارین ھەیە و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 5-7 پلە نزم دەبێتەوە و لە ھەندێك كاتدا ئەگەری تەرزە بارین ھەیە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو شەپۆلە باران و بەفربارینە تا رۆژی ھەینی بەردەوام دەبێت.