چوار بەرزەپرد لە ھەولێر دروست دەكرێن
پارێزگاری ھەولێر رەزامەندی داوە
K24 - ھەولێر
بە بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر پیشنیاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر چوار بەرزەپرد لەناو شاری ھەولێر دروست دەكرێن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "وەك ھاتووچۆی ھەولێر پێشنیارمان كردبوو كە چەند شەقامێكی سەرەكی ناو شاری ھەولێر بەرزەپرد دروست بكرێت، پارێزگاری ھەولێر بڕیاریدا كە چوار بەرزەپرد دروست بكرێن".
روونیكردەوە، پردەكان لەم شوێنانە دروست دەكرێن:
1- شه‌قامی 100 مه‌تری به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی.
2- شه‌قامی 100 مه‌تری به‌رامبه‌ر كۆلیژی ده‌رمانسازی.
3- شه‌قامی كۆیه به‌رامبه‌ر به ماجدی مۆل كه ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خاوه‌نی مۆڵه‌كه دروست ده‌كرێت.
4- شه‌قامی 100 مه‌تری چوارڕیانی حه‌دیاب به‌رامبه‌ر به كورانی عینكاوه.