چوار بەرزەپرد لە ھەولێر دروست دەكرێن

پارێزگاری ھەولێر رەزامەندی داوە

K24 - ھەولێر

بە بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر پیشنیاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر چوار بەرزەپرد لەناو شاری ھەولێر دروست دەكرێن.

فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "وەك ھاتووچۆی ھەولێر پێشنیارمان كردبوو كە چەند شەقامێكی سەرەكی ناو شاری ھەولێر بەرزەپرد دروست بكرێت، پارێزگاری ھەولێر بڕیاریدا كە چوار بەرزەپرد دروست بكرێن".

روونیكردەوە، پردەكان لەم شوێنانە دروست دەكرێن:

1- شه‌قامی 100 مه‌تری به‌رامبه‌ر قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی.

2- شه‌قامی 100 مه‌تری به‌رامبه‌ر كۆلیژی ده‌رمانسازی.

3- شه‌قامی كۆیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ماجدی مۆل كه‌ ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خاوه‌نی مۆڵه‌كه‌ دروست ده‌كرێت.

4- شه‌قامی 100 مه‌تری چوارڕیانی حه‌دیاب به‌رامبه‌ر به ‌كورانی عینكاوه‌.