بێژه‌رێكی فۆكس نیوز: تره‌مپ داوای ماچی لێكردووم
نهێنێییه‌كی دیكه‌ی تره‌مپ ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
كورتنی فریڵ، بێژه‌ری پێشووی تۆڕی هه‌واڵی "فۆكس نیوز" ئاشكرایكرد، له رابردوودا تره‌مپ گێچه‌ڵی پێكردووه و پێی وتووه: تۆ زۆر وروژێنه‌ری.
ئه‌و ژنه بێژه‌ره بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له كتێبێكدا چاپكردووه و له باره‌ی تره‌مپه‌وه نووسیویه‌تی: جارێكیان تره‌مپ پێی گوتم پێویسته له پڕێكدا خۆت بكه‌یت به نووسینگه‌كه‌مدا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ماچی یه‌كدی بكه‌ین.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی له وه‌ڵامدا: به تره‌مپم وت وابزانم هه‌ردووكمان هاوسه‌رمان هه‌یه.
فریڵ باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و داوایه‌ی تره‌مپ ئه‌وی خستووه‌ته دۆخێكی دژواره‌وه، ته‌نانه‌ت له پێشكه‌شكردنی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپه‌وه پێشكه‌شم ده‌كردن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، كاتێك تره‌مپ هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی به درۆزن وه‌سفكرد، كه باسیان له گێچه‌ڵه‌كانی تره‌مپ ده‌كرد، تووڕه بووم، چونكه من هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه‌م پێ راسته.