سوپای پاسداران بەڵێنی تۆڵەی سولەیمانی دەدات
"ئەو شوێنەی بەلای ئەمەریكاوە گرنگە دەیسووتێنین"
K24 - ھەولێر
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت، تۆڵەیەكی تووند و كاریگەر لە ئەمەریكا دەكەینەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس. حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، قاسم سولەیمانی رێگری لە سەرجەم پیلانگێرییەكانی ئەمەریكا لە سووریا و عێراق و یەمەن كردبوو، ھەر بۆیە ئەو كاتەی زیندوو بوو تۆڵەی لە ئەمەریكییەكان كردووەتەوە، بەڵام ئێستا ئەوان تۆڵەی قاسم سولەیمانی دەكەنەوە.
فەرماندەی سوپای پاسداران بەتووندی ھەڕەشەی لە ئەمەریكا كرد و راشیگەیاند، تۆڵەیەكی تووند و كاریگەر دەكەنەوەو ئەگەر ئەمەریكا بجوڵێت ئەو شوێنەی كە خۆشی دەوێت دەیسووتێنن.