سبەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
باس لە دۆخی عێراق دەکرێت
K24 – ههولێر:
سبەی چوارشەممە 2020/1/8 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی دوا پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.
دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەمەریکاوە، دۆخی عێراق و ناوچەکە گرژی تێکەوتووە. هەرێمی کوردستانیش چەند جارێک داوای کردووە، عێراق نەکرێتە مەیدانی جەنگ و رێگا لە ئاڵۆزی زیاتر بگیرێت.