بەمزووانە نەخۆشخانەی پێشمەرگە ده‌كرێته‌وه
پێشوازی لەنەخۆش و بریندارانی پێشمەرگە دەکات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مزووانه نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كرێته‌وه و پێشوازی له نه‌خۆش و بریندارانی پێشمه‌رگه ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیداوه كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌كرێته‌وه.
نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لەسەر ئەرکی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە دروست کراوە و یەکێکە لە گرنگترین ئەو پرۆژانەی کە حکومەتی ئەڵمانیای فیدراڵ وەك دیاری پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.
وه‌زیری پێشمه‌رگه له كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ستافی نه‌خۆشخانه‌كه پێویستی هه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه‌ی له‌هه‌رێم روونكردووه‌ته‌وه و به پێویستی زانیوه كه نه‌خۆش و بریندارانی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ریی له نه‌خۆشخانه‌كه وه‌ربگرن.
وەزیری پێشمەرگە هیواشی خواست هه‌مووان پێكه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له هاوكاری كردنی پێشمه‌رگه و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی به‌ره‌و پێشچوونی زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لەرووی تەندروستی و سەربازی.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)