سێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی عێراق كۆدەبنەوە

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حزبەکانی ناو پەرلەمانیش كۆده‌بێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

سەرچاوەیەك لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە كوردستان24ـی راگەیاند،  سبەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێمی كوردستان، لەبارەی دۆخی عێراق  و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە كۆدەبنەوە و دوا پێشھاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ دەكرێن.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی جگە لەو کۆبوونەوەیەش کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حزبەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یاسای ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی كورد و سووننه‌ تێپه‌ڕێندرا و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌یه‌وێت خوێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ قۆناغه‌كه‌ هه‌بێت.

ئ. م