حكوومه‌تی هه‌رێم دۆخی عێراق و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كات

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24- هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی وەزیران هه‌رێمی كوردستان دۆخی عێراق و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە تاوتوێ دەكات.

سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

بە پێی زانیارییەكانی كوردستان24، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوا پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.

H.B