ئهمهریكا هێزهكانی دهخاته حاڵهتی ئامادهباشی
دوو ئەگەر بۆ جموجوڵەکانی ئێران دهخاته روو
K24- ههولێر:
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا، ئێران جووڵەی بە فرۆکە بێفرۆکەوانەکان و مووشەکە بالیستیەکانی کردووە. راوێژکاری ئاسایی نەتەوەیی ئەمریکاش دەڵێت: بە وردی و لەنزیکەوە چاودێری ھەر جووڵەیەکی ئێران دەکەین و ئامادەکاری تەواومان کردووە.
لهمبارهیهوه رۆبێرت ئۆبراین، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێت: "لە چەند رۆژی رابردوو ئێران چەندین ھەرەشەی لە ئەمریکا کردووە. ئێمە ئەو ھەرەشانە بەجدی وەردەگرین و بەوردی چاودێریی ھەر جووڵەیەکی ئێران دەکەین. چەندینجاریش پەیاممان بۆ ناردوون و پەیامەکانی سەرۆك ترەمپیش زۆر روونن. ھیوادارم ئێرانیەکان پێش ئەوەی ھەر ھێرشێك بکەنە سەر بەرژوەندییەکانمان، جارێکی دیکە بیری لێبکەنەوە".
لە زانیارییەکانی سی ئای ئەیدا ھاتووە، ئیران فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی کە دەتوانن مووشەکی زیرەکیش ھەڵگرن، لەگەڵ مووشەکە بالیستیەکانیشی جووڵە پێکردوون. ئەمەش ھێزەکانی ئەمریکای لە عێراق، کوەیت، ئیمارات، سووریا و ئوردن خستووەتە ئامادەباشی تەواوەوە. لەرێگەی سیستمی پاتریۆتەوە دەیەوێت بنکە سەربازییەکانی لە ئەگەری ھێرشی مووشەکی ئێران بپارێزێت.
ھەواڵگری ئەمریکا دوو ئەگەری بۆ جوڵەکانی ئێران داناوە یەکەم: ئێران دەیەوێت ھێرش بکاتە سەریان لە رۆژھەڵاتی ناوەراست. دووەم ئەگەریش ئەوەیە کە ئێران لە ترسی ھێرشی ئەمریکا کەلوپەلی سەربازی و مووشەکە بالیستیەکانی جێگۆرکێ پێدەکات. لە ھەردوو حاڵەت وەك راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێت: ئامادەکاری تەواومان کردووە و لەنزیکەوە چاودێری ھەر جوولەیەکی ئێران دەکەین.
H.B