چه‌كداران ته‌قه له خۆپیشانده‌رانی ناسریه ده‌كه‌ن
به ڤیدیۆ.. خێوه‌ته‌كانیشیان ده‌سووتێنن
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، له نزیك گۆره‌پانی حه‌بوبی ناوه‌ڕاستی ناسریه چه‌كداران ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك له چالاكوانانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هێزانه سه‌ر به میلیشیاكانی حزبوڵڵان و ده‌یانه‌وێت بڵاوه به خۆپیشانده‌ره‌كان بكه‌ن له شوێنه‌كه.
به گوێره‌ی هه‌ندێك له میدیا عێراقییه‌كانیش، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/1/2020، خۆپیشانده‌ران به مه‌به‌ستی رێگریكردن له تێپه‌ڕبوونی كاروانی تایبه‌ت به به خاكسپاردنی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس رێگه‌یان گرتووه بۆیه ته‌قه‌یان چه‌كداران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ریان.
ئ. م