مه‌ترسییه‌كانی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق ده‌خرێنه‌ڕوو

"زیانی گه‌وره‌ به‌ر كورد و سوننه‌ ده‌كه‌وێت"

K24- هه‌ولێر:

پسپۆرێکی بواری ئەمنی و سیاسی رایدەگەیەنێت، سوپای عێراق بەبێ هاوکاری وڵاتان ناتوانێت دۆخی وڵاتەکەی کۆنترۆڵ بکات, جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، ئەگەر پاڵپشتی نێودەوڵەتی و هەرێمی نەبێت، ناتوانرێت رێ لە پارچەبوونی عێراقيش بگیرێت.

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراقیش هۆشداری دەداتە پێکهاتەکان، ئەگەر هێزەکانی وڵاتان بکشێنەوە، ئەوا عێراق بەرەو ده‌سه‌ڵاتی تاکڕەوی دەروات و کورد و سونە زەرەرمەند ده‌بن.

H.B