ترەمپ: ئێران ھێرشی كردووەتە سەر بنكە سەربازییەكانمان
سەرۆكی ئەمەریكا قسە لەبارەی ھێرشەكەی ئێران دەكات
K24 - ھەولێر
سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، ئێران ھێرشی كردووەتە سەر بنكە سەربازییەكانیان لە عێراق و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تائێستا ھەموو شتەكان باشن. بڕیاریشە ترەمپ لە وتارێكدا قسە لەبارەی ھێرشی ئێران بكات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، ئێران هێرشی کردووەتەسەر دوو بنکەی سەربازیی ئەمەریكا.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، کە هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ زیانەکان و تا ئێستا شتەکان باشن، وەک ئاماژە بۆ نەبوونی زیانی گیانی لەو هێرشانە.
ترەمپ ئاشکراشی کرد کە بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی واشنتن وتارێکی لەسەر گۆرانکارییەکان و بارودۆخەکە و هێرشەکانی ئێران دەبێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 9 مووشه‌ك به‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێرانیش رایگەیاند، ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه، وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
ھ.م